هەولێر... ژن و پیاوێك بەتۆمەتی دزینی كتێب دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر... ژن و پیاوێك بەتۆمەتی دزینی كتێب دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە: پیاوێكی بە ڕەچەڵەك سوورییان بە ناوی (ح. ح. م) و ئافرەتێكی بە ڕەچەڵەك میسرییان بە ناوی (س. س. ع) بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزیكردن لە فرۆشگایەكی فرۆشتنی كتێب، دەستگیركردووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

پیاوێك و ئافرەتێكی سووری و میسری بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزیكردن دەستگیر كران
بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە نزیك كۆمپانیای (جیهان) پیاوێكی بە ڕەچەڵەك سوورییان بە ناوی (ح. ح. م) و ئافرەتێكی بە ڕەچەڵەك میسرییان بە ناوی (س. س. ع) بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزیكردن لە فرۆشگایەكی فرۆشتنی كتێب، قۆڵبەست كرد.
تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور كران.

 

هه‌واڵی گرنگ