رێكخراوی تەندروستی جیهانی و ته‌ندروستی هه‌رێم لەسەر دۆخی كۆرۆنا كۆدەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێكخراوی تەندروستی جیهانی و ته‌ندروستی هه‌رێم لەسەر دۆخی كۆرۆنا كۆدەبنەوە

دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت، لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی كۆدەبنەوە و دواتر راپۆرتێك لەسەر رەوشی كۆرۆنا لە هەرێم دەخەنەڕوو، راسپاردەكانیش رادەستی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا دەكەن.


دكتۆر سامان بەرزنجی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردووە، وەك وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەنجام دەدەن، دواتر راپۆڕتێكی تایبەت لەبارەی رەوشی تەندروستی لە هەرێم دەخەنەڕوو، لە ژێر رۆشنیایی ئەو راپۆرتە و هەڵسەنگاندنەكان دەتوانن راسپاردەكان ئاڕاستەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونوەی كۆرۆنا بكەن.


رونیشیكردووەتەوە، ئەوەی باس دەكرێت كە گەیشتوینەتە هێلی سور ئێستا لە عیراق هەیە، بەڵام لە هەرێم ئێمە لە نارنجییەكی تۆخ بووین و رێژە و ژمارەكان نەهاتوونەتە خوارەوە، بۆیە ئەگەر بارودۆخەكە سور بێت یان نارنجی تۆخ بێت، دەمێنیتەوە سەر جۆری خۆپارێزی.


وەزیری تەندروستی ئەوەشی ئاشكرا كرد، بەگوێرەی زانستی پەتازانی هەر شەپۆڵێكی ڤایرۆسیی لە نێوان 4 بۆ 6 هەفتە دەخانەیەنێت، بەڵام ئەویش بە جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی بۆیە لەگەڵ جێبەجێكردنی رێنماییەكان ئەو قۆناغە تێدەپەڕێندرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ