لە دەریای ناوەڕاستدا ٨٠٠ کۆچبەر لە خنکان ڕزگارکران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە دەریای ناوەڕاستدا ٨٠٠ کۆچبەر لە خنکان ڕزگارکران

ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی بڵاویکردەوە، تەنها لە رۆژانی کۆتایی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ٨٠٠ کۆچبەر لەلایەن هەردوو کەشتی "ئۆشن فایکینگ" و "سی وتش ٣" لە دەریای ناوەڕاستدا لە خنکان رزگارکراون.

رێکخراوی رزگارکردنی مرۆڤیش لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر ئاشکرایکرد، کە تەنها لەماوەی کۆتایی هەفتەی رابردوودا کەشتی "ئۆشن کینگ" ٥٥٥ کۆچبەری لەخنکان لە دەریای ناوەڕاستدا رزگارکردووە و بۆ ناوچەی ئارام گواستونییەتییەوە، تیایدا ٢٨ ژن و ٣٣ منداڵیان تێدابووە. ئەو رێکخراوەی بواری کۆچبەران ئەوەشی خستوەتەڕوو، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی رابردوو، بەلەمێک کە لە دار درووستکراوە و زیاتر لە ٤٠٠ کۆچبەری هەڵگرتووە، پێش ئەوەی نقوم ببێت، لەلایەن کەشتییەکی تونسییەوە لە نقومبوون و خنکانی سەرنشینەکانی رزگارکراون.

لەماوەی دوو هەفتەی رابردووشدا، بەلەمێکی دیکە بە ٤٥ کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت، کە زۆرینەی سەرنشینەکانی کورد بوون و تا ئیستا چارەنوسی ١٢ کەسیان نادیارە، کە زۆرینەیان کوردن.

 

هه‌واڵی گرنگ