بانکى ناوەندى عێراق داوایەک ئاراستەى کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانکى ناوەندى عێراق داوایەک ئاراستەى کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو ده‌كات

بانکى ناوەندى عێراق لەبارەى رێوشوێنەکانى بەرگرتن لە سپیکردنەوەى پارە و تەمویلکردنى گروپە توندڕەوەکان داوایەکى ئاراستەى کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ى ئابى 2021، بانکى ناوەندى عێراق داواى لە کۆمپانیاکانى دراو کرد بەدواداچوون بۆ ئەو ناوانە بکەن کە لە لایەنە فەرمییەکانەوە مامەڵەکردن لەگەڵیان قەدەغە کراوە.

بانکى ناوەندى عێراق داواده‌كات کە سیستمى ئەلەکترۆنى بۆ چالاکییەکانى رۆژانەیان پەیڕەو بکەن و سیستمەکەش پەیوەست بکەنەوە بەو بلاک لیستانەى کە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و ناوخۆدا دانراوە و بانکى ناوەندى عێراق سەرپەرشتى دەکات.

پێشتر وەزیرى دەرەوەی عێراق داواى لەوڵاتانی ئەوروپا کرد، عێراق نەخەنە لیستی ئەو وڵاتانەی كە مەترسیدارن لەڕووی سپی كردنەوەی پارە و پاڵپشتیكردنی گروپە توندڕەوەکان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ