بە وێنە... ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر سەدان پارچە حەپی هۆشبەرداگرت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە وێنە... ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر سەدان پارچە حەپی هۆشبەرداگرت

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، دەستگیركردنی شەش تۆمەتباری بە ۳٥ هەزار شیت حەپی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان هاتووە: دوای چاودێری و بەدواداچوونێکی وورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕێکەوتی ۳ / ۸ / ۲٠۲۱ لە شاری( هەولێر )توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ۳٥ ) سی و پێنج هەزارو ٤۷٤ شیت حەبی هۆشبەر و قاچاغ لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ٦ ) شەش تۆمەتبار.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی ( ۲٥ ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.





 

هه‌واڵی گرنگ