وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ڕایگەیاندوە: حكومەتی هەرێم، كارەبا و پەروەردە و تەندروستی دەداتە كەرتی تایبەت.
مەلا یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ڕایگەیاندوە: سیاسەتی ئێستای حکومەتی هەرێم ئەوەیە هەموو ئەو سێکتەرە خزمەتگوزارییانەی پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە بیداتە کەرتی تایبەت بە جۆرەکانی کارەبا و پەروەردە و تەندروستییەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ساڵی داهاتوو کارەبای هەرێم بە تەواوەتی دەدرێتە کەرتی تایبەت.
جێی ئاماژەیە لە ئێستادا بەشێكی زۆری كەرتی پەروەردەو تەندروستی بە بوونی سەدان نەخۆشخانەو قوتابخانەی تایبەت دراوەتە كەرتی تایبەت.