بڕیارى کۆتایی لەسەر 130 هەزار فەرمانبەرى خاوه‌ن دوو موچە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیارى کۆتایی لەسەر 130 هەزار فەرمانبەرى خاوه‌ن دوو موچە دەدرێت

ڕاوێژکاری ئابووری پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەراندا کراوە و دەرکەوتووە 115 ھەزار فەرمانبەر دوو موچەیان ھەیە و 15 ھەزاریش ناشایستەن و حکومەت بڕیارى کۆتایی لەبارەیانەوە دەدات.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 3 ی ته‌موزی 2021 ئەرشەد تەھا، ڕاوێژکاری ئابووری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرانی مەدەنیی ھەموو وەزارەتەکان جگە لە سلکی سەربازی تەواو بووە و دەرکەوتووە کە 115 ھەزار فەرمانبەر دوو مووچەیان ھەیە و ڕەنگە ھەمووی نایاسایی نەبێت، بۆیە بڕیارە حکومەتی ھەرێم بڕیاری لێ بدات."

ڕاوێژکاری ئابووری پەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "جگە لەوەش، 15 ھەزار فەرمانبەر بە ناشایستە پلەیان وەرگرتووە و مووچە وەردەگرن، بۆیە حکومەت ھەموو ئەمانە یەکلایی دەکاتەوە و بڕیاری کۆتایییان لێ دەدات.''

ئەرشەد تەھا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"ئێستا پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرانی سلکی سەربازی بەگشتی دەستی پێ کردووە و بەردەوامە و حکوومەت چاوەڕێ دەکات ئەوانیش کارەکانیان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی بڕیاری لێ بدرێت."

 

هه‌واڵی گرنگ