حه‌فت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری پێشووتری کۆمپانیای گشتیی خۆراکی عێراق بڕایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حه‌فت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری پێشووتری کۆمپانیای گشتیی خۆراکی عێراق بڕایەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق رایدەگەیێنێت، دادگا بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراکی لە عێراق بە حەفت ساڵ زیندانیکردن سزاداوە.
 
لە راگەیێندراوێکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، كە ئەمڕۆ سێشەممە،بڵاویكردۆتەوە هاتووە: سزادراوەکە پێشتر لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک بوو، کەچی بەمەبەستەوە زیانی بە بەرژەوەندیی ئەو لایەنە گەیاند کە کاری بۆ دەکرد.
 
ئەو کارەیشی بە گوتەی دەستەی دەستپاکی لە رێگەی پۆستەکەیەوە ئەنجامداوە بەوەی گرێبەستی نایاسایی لەنێوان وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیایەکی دابینکاری چا واژۆ کردووە، ئەو گرێبەستەی کە واژۆ کرا ساختەکاری تێدا کرا، چونکە نووسراوی رێگەدان بەو گرێبەستە دوای تێپەڕبوونی نۆ مانگ بەسەر واژۆکردنی دەرکرا بوو، ئەوەش بووە هۆی گۆڕینی جۆری ئەو چایەی کە گرێبەستی لەسەر کرا بوو.
 
 
ئەوەش خراوەتەڕوو: بە پشتبەستن بە کەیسی تاوانەکە و دانپێدانانی تۆمەتبارێکی دیکەی ئەو کەیسە کە بەجیا دادگایی دەکرێت، لەگەڵ گوێگرتن لە گوتەکانی نوێنەری یاسایی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک کە سکاڵای لە دژی تۆمەتباری یەکەم تۆمارکرد.

ئاشكراشیكردوە كە، دادگەی دەستەی سێیەمی تاوانەکان لە کەرخ دوای وردبوونەوە بەپێی ماددەی (340)ی یاسای سزاکان "بڕیاری حەفت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراکی لە عێراق دەرکرد."

 

هه‌واڵی گرنگ