وەزیری ناوخۆی لیتوانیا بەپێویستی دەزانێت ئەوانەی سنوری دەوڵەتەكەیان دەبەزێنن لە شوێنە قەدەغەكراوەكاندا، وەك ئەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی تاوانن مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە 3 ی ئابی ئەغنی بیلۆتایت، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا ڕایگەیاند،ئەوانەی سنوری وڵاتەكەمان دەبەزێنن، پێویستە وەك تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و پاسەوانانی سنوریش مافی خۆیانە ڕێوشوێنی تەكتیكیان دەرهەق بگرنەبەر.
پێشتر لە دیمەنێكی ڤیدیۆییدا كە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوكرایەوە، كۆمەڵێك كۆچبەری عیراقی دەركەون كە گلەیی و گازندە دەكەن، بەو هۆیەی بەدەستی پاسەوانانی سنور لە لیتوانیان داركاریی كراون و ئامێری لێدانی كارەبایان لەدژ بەكارهاتووە.
هەندێك لەو كۆچبەرانەش دەڵێن، پاسەوانی سنوری لیتوانیا بەزەییان بە منداڵەكانیشیاندا نەهاتۆتەوە و لەوانیشیانداوە.