مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: (3/8/2021) یادی حەوتەمینی رۆژێكی رەشی ئەو لادەروشێتانە بوو، كە تێیدا ناشیرینترین تاوانیان تۆمار كرد دژ بە مرۆڤ و دژ بەهاوڵاتیانی ئیزیدی شنگال.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، داعش پەلاماری ئەو خەڵكەیانداو قەتڵوعامیان كردن و ژن و منداڵیان بەكۆیلەبرد! ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بەم تاوانە رەشە سەلـماندی كەچەند دژە بەئیسلام و موسڵمانان.!.