سەبەتەی خۆراك نرخی كەل و پەل لە بازاڕ هەرزان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەبەتەی خۆراك نرخی كەل و پەل لە بازاڕ هەرزان دەكات

 

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەزینی بەرچاوی نرخی ماددە خۆراكییەكانی لە بازاڕەكان راگەیاند، دوای دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی لەچوارچێوەی بەرنامەی بەشە خۆراكدا.

وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، تیمەكانی چاودێری بازرگانی دابەزینی نوێی نرخی خۆراكیان تۆماركردووە، دوای ئەوەی بڕێكی گەورەی سەبەتەی خۆراكی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دابەزینەكە زیاتر نرخی فاسۆلیاو نۆك و نیسك و شەكرو رۆنی زەیت و دۆشاوی تەماتەی گرتۆتەوە كە بۆ یەكەمجار لەچوارچێوەی بەشە خۆراكدا دابەشكران.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەدوو مانگی رابردوودا بڕیاریدا گۆڕانكاری لەبەشە خۆراكدا بكات و ماددەكان بۆ حەوت خۆراك بەرزبكاتەوە بەم شێوەیە:

(3) سێ كیلۆ برنج بۆ هەر كەسێك

(1) یەك كیلۆ شەكر بۆ هەر كەسێك

(400) چوارسەد گرام دۆشاو بۆ هەر كەسێك

(1) یەك كیلۆ پاقلەمەنی بۆ هەر كەسێك.

(1) یەك لیتر زەیت بۆ هەر كەسێك

 

هه‌واڵی گرنگ