بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: پەرلەمانی كوردستان لەم وەرزەی یاساداناندا نۆ یاسای دەركردوە.
سامان بەكر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پەرلەمانی کوردستان لەم وەرزی یاساداناندا ٢٩ جار سەرۆکی دەستە و بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم میوانداری کردووەو ١٨ کۆبونەوەی گشتی ئەنجامدراوە و ھەشت بڕیاری پەسەندکردوە.
گوتیشی، هەر لەم وەرزەدا پەرلەمان نۆ یاسای دەرکردووە، ھەروەھا ھەزار و ٣٢٣ پرسیار ئاڕاستەی حکومەت کراوە، ھەزار و ١٩٧ پرسیار وەڵام دراونەتەوە، ١٢٦ پرسیاریش تا ئێستا وەڵام نەدراوەنەتەوە.