وادەی نەناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكرا دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی نەناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكرا دەكرێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد،تا كاری لیژنەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و ناوەند تەواو دەبن، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی دواكەوتنی ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق ئەویش بەهۆی وردبینی ساڵانەی دارایی حكومەت، هاوشێوەی سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق، كە ئەمەش  بەشێكیشی پەیوەستە بە كاری لیژنە لاوەكییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق.

گوتیشی، لەبەر ئەوە بەڵێنی ئەوە وەرگیراوە تا ئەوكاتەی كاری لیژنەكان تەواودەبن ناردنی 200  ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت.

هه‌واڵی گرنگ