قوتابی هەر لەو پۆلە دەمێنێتەوە کە ساڵی ڕابردوو تێیدا خوێندویەتی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قوتابی هەر لەو پۆلە دەمێنێتەوە کە ساڵی ڕابردوو تێیدا خوێندویەتی

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: لە مانگی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 قوتابی هەر لەو پۆلە دەمێنێتەوە کە سالی ڕابردوو تێیدا خوێندوویەتی.

سەرچاوەیەك لە وەزارەت پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: وابڕیارە لە مانگی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 قوتابی هەر لەو پۆلە دەمێنێتەوە کە ساڵی ڕابردوو تێیدا خوێندویەتی، ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئەم بڕیارە تەنیا قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی ناگریتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتەڕوو كە مانەوەی مانگێكی قوتابی لە پۆلەكەی ساڵی پێشووی وەک قەرەبووی خوێندنی پوختەی وانەکانە، كە بەهۆی پەتای كۆڕۆناوە نەتوانرا دەوام بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە بچێت و دواترتاقیکردنەوەی لێ ئەنجام دەدرێت ، ئینجا دەچێتە قۆناغێکی تر.

 

هه‌واڵی گرنگ