فەرمانگەی ژینگەی ھەولێر و قائمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر چەند پاڵاوگەیەكیان لە سنوری پارێزگای ھەولێر داخست.
دەستەی ژینگەی هەرێم ڕایگەیاندوە: لە درێژەی ھەڵمەتی داخستنی پاڵاوگاكان لە سنوری پارێزگای ھەولێر،تیمی پشكنین و چاودێری فەرمانگاكەمان بەھاوبەشی پۆلیسی قائمقامی قەزای ناوەندی سەردانی پاڵاوگاكانیان كردو چەند پاڵاوگەیەكی نایاساییان داخست كە خەریكی پاڵاوتنی(گازوایل بە تیزاب)بوون.
ئەوەشی خستۆتەروو: ئەم پاڵاوتنە كاریگەریەكی راستەوخۆی ھەیە لە پیسبوونی ژینگە، چونكە پاشماوەیەكی بۆنداری زۆر ناخۆش لەدوای خۆیدا جێدێلێت جگە لەو گازوایلەی كە بەرھەم دێت كە كوالیتیەكی زۆر خەراپیشی ھەیەو دەیخەنە ناو بازارەكانی ھەرێم بەگشتی و ھەولێر بەتایبەتی.