فەرمانى دەستبەکاربون بۆ هەریەک لە (د. داود سلێمان ئەتروشى) وەک سەرۆکى زانکۆى دهۆک و (د. نورالدین اسماعیل اللە قولى) وەک سەرۆکى زانکۆى هەولێری پزیشکى و (د. ئارى عادل عبدالقادر) وەک سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک و (د. ئاریانا خالص جواد) وەک سەرۆکى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان و (د. ناظم سلێمان عبدالعزیز) وەک سەرۆکى زانکۆى زاخۆ و (د. شێروان شریف قرطاس) وەک سەرۆکى زانکۆى سۆران، فەرمانى دەستبەکاربونیان ئیمزا کرا.
کە پرۆسەى دانان و دامەزراندنى سەرۆک زانکۆکان (دواى ڕاگەیاندن و پێشکەشکردنى سى ڤى و ئەنجامدانى چاوپێکەوتن) بوە لەلایەن وەزارەت و ئەویش بە لەبەر چاوگرتنى ئەو مەرج و پێوەرە زانستى و ئەکادیمیانەى کە یاساى وەزارەت دیاريى کردوە، دواتریش بەپێى یاساو ڕێنماییەکان فەرمانى دامەزراندنیان لەلایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەرچوو.