لەخێرایی ئینتەرنێت، ژاپۆن ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخێرایی ئینتەرنێت، ژاپۆن ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات

 

 

توێژەرو شارەزاكانی بواری زانستی تەكنەلۆژیا لە ژاپۆن توانیویانە داهێنانێكی دیكە لە بواری زانستی ئای تی تۆمار بكەن و ژمارەی پێوانەیی لە خێرایی ئینتەرنێت بۆخۆیان دابهێنن، واتە ئەمجارە خێرایی ئینتەرنێت لەیەك چركەدا لەلای ژاپۆنییەكان گەیشتۆتە (319) تێرا بایت.

زانایانی تەكنەلۆژیایی ژاپۆنی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بەم داهێنانی خێراییەدا دەتوانن لە یەك چركەدا حەوت هەزار فیلمی فوول كوالێت داونڵۆد بكەن.

بەم شێوەیە ژاپۆنیەكان توانیان ژمارەی پێوانەیی پێشوتر بشكێنن كە لەلایەن بەریتانییەكانەوە داهێنرابوو، كە خێراییەكەی دەگەیشتە (178) تێرابایت لە یەك چركەدا.

(عەبدولقەهار هەولێری – هۆڵەندا)

 

هه‌واڵی گرنگ