لە خۆپیشاندانەكەی هەولێر هێرشكرایە سەر تیمی كەناڵی ئاسمانی سپێدە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە خۆپیشاندانەكەی هەولێر هێرشكرایە سەر تیمی كەناڵی ئاسمانی سپێدە

ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە هاوڵاتیانی هەولێر بەهۆی بێ ئاوییەوە گردبونەوەو چونەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێرو لەكاتی ڕوماڵی خۆپیشاندانەكە هێرشكرایە سەر تیمی سپێدە.

پەیامنێری كوردیو لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە هاوڵاتیانی گەرەكی باداوە لە هەولێر بەهۆی بێ ئاوییەوە گردبونەوەو چونەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێرو بەو هۆیەوە هاتوچۆیان لەشەقامەكە ڕاگرت.

ئەوەشی خستەڕوو: لەكاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی ئەو هاوڵاتیانە لەلایەن موختاری گەرەكی باداوە هێرشكراوەتەسەر تیمی كەناڵی ئاسمانی سپێدەو گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە.

لەو بارەیەوە كارمەندێكی كەناڵەكە ڕایگەیاند: دیكتاتۆر ئەوەیە ئاو نەدەیت بە خەڵك و نەشهێلی خۆپیشاندان بكەن، هێرش دەكرێتە سەر تیمی سپێدە لەكاتی روومالی خۆپیشاندانی دانێشتوانی گەرەكی باداوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ