دەوڵەمەنترین كەس لەمێژوودا كێ‌ بووە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەوڵەمەنترین كەس لەمێژوودا كێ‌ بووە ؟؟

 

 

ژمارەیەك لە توێژەرەوان لە زانكۆیەكی ئەمریكی توێژینەوەیەكیان لەسەر نەخشەیەكی كۆن كردووە بۆیان دەركەوتووە كە دەوڵەمەنترین كەس لە مێژووی پاشایەك بووە لە دوورگەی مایۆركا.

ڕۆژنامەی (Live Science) نەخشەیەكی بڵاوكردۆتەوە، كە لەلایەن بەشێك لە توێژەرەوانی زانكۆی نۆرس وسترنی ئەمریكی كاریان لەسەر كردووە، بۆیان دەركەوتووە كە (مانسا موسا) كە پاشایەك بووە لە دورگەی مایۆركای ئیسپانی دەوڵەمەنترین كەس بووە لە مێژوودا.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی: كە (مانسا موسا) پاشا سی ساڵ پاشایەتی كردووە لە سەردەمی سەدەی نۆزەیەمداو سەرپەرشتی گشت ئەو كانزایانەی كردووە كە تایبەت بوونە بە زێڕو ئەو كاتەش زێڕی ئەو ناوچەیە باشترین جۆری زێر بووە لە جیهاندا، هەر لە ناوچەیەش ئاڵۆگۆرینەوەی شتومەكان لە ڕێگەی زێر بووە.

ڕۆژنامەكە لە زاری توێژەران ڕاگەیاندووە، كە بە پێی پێشبنییەكان (مانسا موسا) دەوڵەمەنترین كەسە لە مێژوودا.

 

هه‌واڵی گرنگ