پیرەژنێكی ئەمریكی لە تەمەنی (95) ساڵیدا گەورەترین كێكی جۆری ئۆریۆی دروست كردو ناو كەوتە ناو پەرتووكی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.
پیرەژنێكی ئەمریكیە كە ناوی (روس سمیس) پێشتر لە بوار شیرنەمەنیدا كاریكردووەو كێشی ئەم كێكەی ئۆریۆی كە دروست كردووە (73) كیلۆ گرامە.
لەم بارەیەوە، پەرتووكی گینس رایگەیاندووە، پێشتر هیچ كێكی لەم جۆرە لە ناو پەرتووكی گینس هەبووە، بەڵام كێشەكەی (27) كیلۆگرام بووە كەمتر بووە لەو كێشی ئەو كێكەی كە (روس) دروستی كردووە.
لەبەردەم میدیاكاندا روست كێكەكەی نمایش كردووە، وتی : لە داهاتوودا بە نیازم ژمارەی پێوانەیی دیكە تۆمار بكەم لە كێك دروست كردندا.
(ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر)