شێری ئەشكەوت دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شێری ئەشكەوت دۆزرایەوە

 

 

زاناكان ڕایانگەیاند، لە بەستەڵەكی سیبیریا بەچكەی وەك ناویان لێنا شێری ئەشكەوتیان دۆزیوەتەوە بەباشی لە خاكی بەستەڵەكی ناوچەكە پارێزراوبووە، بەر لە (28) هەزار ساڵ لەوێ ژیاوەو تائیستا شیری ووشكبووی دایكی لە گەدەیا ماوە.

بەپێی توێژینەوەیەك لە گۆڤاری (Quaternary journal) دا بڵاوكراوەتەوە، ناویان لەم بەچكەیە ناوە (سپارتا) لە ڕووباری سیمۆی ‌لیاخ لە ناوچەی یاكۆتا لە ڕووسیا ساڵی (2018) دۆزراوەتەوە، هەروەها ساڵی پێشتر بەچكەیەك دۆزرایەوە ناویان لێنا (بۆریس).

توێژینەوەكە دەشڵێت، هەردوو بەچكەكە لەیەك جێگە لە دووری (15) مەتر لەیەكتر دۆزراونەتەوە، بەڵام هەزارەها ساڵ نێوانی ژیانیان بووە، بەچكەی بۆریس نێرە بەر لە (43) هەزار ساڵ ژیاوە.

تەمەنی هەردوو بەچكەكە لە نێوان یەك بۆ دوو مانگەو لەلایەن ئەو كەسانەوە دۆزراونەتەوە بەدوای دانی درێژی فیلی مامۆسدا دەگەرین، هەروەها لەچەند ساڵی ڕابردوودا لەناوچەكە دوو بەچكەی كە دۆزرانەوە بەناوەكانی (ئوویان و دینا).

(ڤالەری بۆلتینكۆف) بەشداری توێژینەوەكە بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە كە سپارتا بەشێوەیەك پارێزراوە هێشتا كەوڵ و ناوهەناو ئێسكی وەك خۆی ماونەتەوە، ووتیشی: ئەم دۆزینەوەیە زۆر بێوێنەیە، پێشتر لەم شێوە دۆزینەوەیە نەبوە لە یاكۆتیا.

ڤالەری زیاتر لەمبارەیەوە ڕوونیكردۆتەوەو دەڵێت : لەوانەیەو هیوادارین لەناو هەناویدا كە شیبۆتەوە هەندێك لەشوێنەواری شیری دایكی مابێت تا بتوانین لە سیستەمی خۆراكی دایكی تێبگەین.

 

هه‌واڵی گرنگ