پانێڵی كۆچی مەزن لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پانێڵی كۆچی مەزن لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو

دەزگای تەلەفزیۆن و ڕادیۆی میحراب لەچوارچێوەی هەفتەی كۆچدا پانێڵێكی كراوەی لەهۆڵی گەشەپێدان لە شاری سلێمانی سازكرد لەژێر ناوونیشانی (كۆچی مەزن) ڕۆژی دووشەممە ١٦ـ٨ـ٢٠٢١.

لە سەرەتای پانێڵەكەدا مامۆستا جەعفەر محمد ئەڵماس لەوتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد كە هیجرەت هەمیشە زیندووە لە هەموو سەردەمێكدا، هەروەك ئەم ڕووداوە وانەی زۆری لە خۆگرتووەو دەكرێت چەندین كۆنفرانس و توێژینەوەی زانستی هەمەجۆری لەبارەوە بكرێت.

دواتریش لە پانێڵەكەدا كەلەلایەن مامۆستا ناسیح شارباژێڕی بەڕێوەبرا، تیشك خرایە سەر تەوەرە سەرەكیەكان، ئەوەبوو د. بێخاڵ ئەبوبەكر ئاماژەی بە ڕۆڵی ئافرەتان كرد لە پرۆسەی كۆچدا، هەروەك د. تەها زەڵمی لەبارەی كۆچ لەڕوانگەی قورئانی پیرۆزەوە دوا، لەتەوەری كۆتاییشدا د. ئەنوەر محمد فەرەج ئاماژەی بە پەیوەندی ڕووداوی كۆچ كرد بە ژیانی ئەمڕۆی تاكی موسوڵمانەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ