تاڵیبان،پەیام و لێكەوتەكان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تاڵیبان،پەیام و لێكەوتەكان



لە ماوەی یەك دوو مانگی رابردوودا، دوای دەركەوتنی سەرەتای جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئەمریكا بە كشانەوەی هێزەكانی لە خاكی ئەفغانستان، بزووتنەوەی تاڵیبان دەستیان كرد بە چالاكی زیاتر و پێشرەوی گەورەیان كرد بەرەو شارەكان.
لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا بەشێكی زۆری وڵاتیان كۆنترۆڵكرد و هەموو ئاماژەكان بەجۆرێك بوون كە كەوتنی (كابوڵ) مسۆگەرە و تەنیا پێویستی بە كاتە.
دواتر بە كاتێكی زۆر كەمی چاوەڕوان نەكراو لە چەند رۆژی رابردوودا تاڵیبان گەیشتە پایتەخت و، سەرۆكی وڵات دارودەستەكەی رایانكرد و وڵاتیان بەجێهێشت.
دوای رووداوەكان بایدن، لە میانەی وتاریكدا زۆر بەڕوونی بێزاری خۆی دەربڕی لە سوپاس و سەۆكی وڵات و ئەوە بڕە پارە زەبەلاحەی كە لە(20) ساڵی رابروودا لە ئەفغانستان خەرجیانكردوە كە بڕەكەی بریتی بووە لە ( 2 ) ترلیۆن دۆلار.
رووداوەكانی ئەفغانستان رووداوێكی ئاسایی نییە،بگرە هێندە گەورەیە هێندە پەیام و لێكەوتەی هەیە، كە نەك بە وتارێك بگرە بە نوسینی كتبێكیش حەقی تەواوی بابەتەكە نادرێت.
مەسەلەی ئەوەی تاڵیبان ئەگۆڕێت و بە جۆریكی تر مامەڵە دەكات یان نا؟ بابەتی ئەم وتارە نییە،بەڵكو بابەتی ئێمە پەیام و لێكەوتەكانە،كە قسە و باسی زۆر زۆر هەڵدەگرن.
بە گەڕانەوەی تاڵیبان ئەمریكا و دنیای دووڕوی پڕ لە نیفاقی خۆرئاوا، بە زمانی حاڵ پەیامێك ئاڕاستەی هەموو حزب و رێكخرا و رەوت و گروپەكانی هەموو دنیا دەكەن، ئەوانەی كە پاشخانێكی ئاینینان هەیە، پێیان ئەڵێن هەرگیز نەم و نیان مەبن، تا بۆتان ئەكرێ‌ برو بدەن بە زمانی هێز و چەك و جبەخانە!!!،پێیان ئەڵێن،نەكەن بە رێگای مەدەنی و دیموكراسی و هەڵبژاردن دەسەڵات بگرەنە دەست !!!
بەزمانی حاڵ ئەڵێن، سندوقی فیشەك چارەسەر و زامنە نەك سندوقی دەنگدان!!!
(جۆ بایدن) لە وتارەكەیدا بە روون و ئاشكرا وتی، جارێكی تر داعش سەرهەڵدەداتەوە، ئەم قسەیە بۆ داعش لە ملیارە دۆلار باشترە، ئاخر گەرمكردنی بازاڕی شەرم و ختوكە دانی گەنجانی خوێن گەرمە، دنیای مونافیقی خورئاروا، لەپشت پەردەوە هەموو ئاسانكارییەك دەكەن بۆ سڕینەوە و لەونابردنی مەدرەسەی میانەڕەوی ،دوا بەشی شانۆگەریەكە، دیمەنەكانی كودەتاكەی سەرۆكی تونس بوو بەسەر نەهزەدا، كە بەدەنگی نەهزە بوو بە سەرۆك كۆمار، رێك وەك ئەوەی مورسی (سیسی) كرد بە وەزیری بەرگری و كودەتای بەسەر سەرۆكەكەی دا كرد.
ئەمریكا و خورئاوا پەیامێكیان دا بە گەنجانی هەموو جیهانی ئیسلامی، كە رووبكەنە گروپ و رەوتە چەكدارەكان، چونكە هەر چەكە جێگای ئومێدە و،مەدەنیەت و میانەرەوی ئەنجامی باشی نابیێت!!!
لێكەوتەكانی ئەم هەنگاوەی تاڵیبان كاریگەری زۆری دەبێت،بەسەر رەوت و لایەنە ئیسلامیەكانی جیهان، وەرچەرخان دروست دەكات و بەكارهێنانی مەنیتیقی هێز بەهێز دەكات و مەنتیقی مەدەنیەتیش بەلاوە دەنێت!!!

 

هه‌واڵی گرنگ