كەسێك (40) ساڵە خۆی نەشووشتوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەسێك (40) ساڵە خۆی نەشووشتوە

 

 

هاوڵاتییەك لەماوەی (54) تەمەنیدا ماوەی (40) ساڵە خۆی نەشووشتوە، ئەوەش بەهۆی بوونی نەخۆشییەكی دەگمەن.

هاوڵاتییەكە ناوی (رۆجەر هایوارد) ەو پیاوێكی نیوزلەندییەو تەمەنی (54) ساڵەو ماوەی (40) ساڵە خۆی نەشووشتووە.

ئەو كەسە بەهۆی ئەوەی تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بووە ناتوانێت ئاو بەجەستەی خۆیدا بكات، هەر لەبەر ئەم هۆییەوە ماوەی (40) ساڵە خۆی نەشووشتووە.

نەخۆشییەكەی ئەم هاوڵاتییە بریتییە لەوەی هەركاتێ ئاو بەجەستەی بكەوێت راستەوخۆ هەموو جەستەی دەخورێت و سوور دەبێتەوە، بۆیە زیاتر لە (40) ساڵە نەچۆتە گەرماو.

رۆجەر دەڵێت، دكتۆرەكان تائێستا چارەسەری ئەم نەخۆشەی منیان نەكردووە، بۆیە بەو بارو ودۆخە راهاتووم، هەروەها دەڵێت: چەندین مادەی كرێم و سابوونی جیاجیاو مادەی دژە خورانی بە كارهێناوە، بەڵام بێسوود بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ