وەزارەتی پەروەردەو لادانی پەروەردەي ئیسلامیی لە پروسەی خوێندندا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردەو لادانی پەروەردەي ئیسلامیی لە پروسەی خوێندندا

وەزارەتی پەروەردەو لادانی پەروەردە ئیسلامیی لە پروسەی خوێندندا
وەزارەتی پەروەردە یەکێکە لە هەستیارترین وەزارەتەکان لە هەر وڵاتێکدا، چونکە جیلەکانی داهاتوو، لە هەموو بوارەکاندا بۆ کایە جۆراوجۆرەکانی وڵات پێدەگەیەنێت و دەیخاتە نێو کۆمەڵگەوە.
دەبێت وەزارەتی پەروەردە ئەرکی سەرەکی پارێزگاریکردن بێت لە بەها باڵاکانی کۆمەڵگەکەی خۆی، یەکێک لە گەورەترین بەهاکانیش، بەهای ئاینییە.! کە پیرۆزترین بەهایە لەلای تاکەکانی هەر کۆمەڵگەیەک.
ئێستا لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا، دەیانەوێت پەروەردەیی ئیسلامی لە پڕۆسەی خوێندندا لابەرن و بیکەن بە مێژووی ئاینەکان، کە بەڕاستی ئەمە کارەساتێکی گەورەیە، لەناو گەلێکدا کە لە ٪٩٥ی موسوڵمان بێت و شانازی بە بەها ئاینییەکانییەوە بکات.
ئیسلام لە ناو کۆمەڵگەی کوردەواریدا بە جۆرێک تێکەڵ بووە، ناتوانرێت بە ئاسانی لە یەک جودا بکرێنەوە.
من نازانم بە چ جورئەتێکەوە دێن و دەست بۆ پیرۆزترین بەهای کۆمەڵگەکەمان دەبەن.
پەروەردەی ئیسلامی بۆ گەنج جوانترین هۆشیاری پێدەدات و باشترین دیدی بۆ دروست دەکات لە سەرجەم ئەو بوارانەدا کە پێویستە ئەو تێدا هۆشیار بێت، هەروەکو چۆن لە ساڵانی ڕابردوودا تاوەکو ئێستا ئیسلامییەکانی کوردستان هەزاران کادری ڕاستگۆ و دڵسۆز و نیشتیمان پەروەریی ڕاستەقینەی پێشکەش کردووە، کە گەر ئەندازیارێک ئەو پەروەردەیەی هەبێت لەسەر پڕۆژەکەی نازانێت گەندەڵی چییە.! مامۆستایەک کەمتەرخەمی نازانێت و دکتۆرێکیش لەسەر جەستەی هاونیشتیمانیای بازرگانی ناکات.
لە سەرجەم بوارەکاندا ئەم نموونانە زۆرن.
ئەم نموونانە دەبێت گەشەپێبدرێت لە کۆمەڵگەدا، نەک ئەم جۆرە لە پەروەردەکردن جۆرەها مارە تۆپیو و گرێکوێرە لە بەردەمیدا دروست بکرێت.
ئەوەی کە گرفتە و هۆکاری سەرەکی سەرگەردانی گەنجە ماددەی تلیاک و ماددە بێ هۆشکەرەکان و دەیان ڕەفتاری نامۆن کە هێنراونەتە ناو ئەم گەلەوە لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا، پێویستە وەزارەتی پەروەردە پلان دابنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم دیاردە نامۆیانە و بەهێزکردنی سیستمی پەروەردە، بە زیاترکردنی ژمارەی قوتابخانەکان، بە خزمەتکردنی مامۆستاکان! نەک لادانی پەروەردەی ئیسلامی.
گەر وەزارەتی پەروەردە بچێتە ژێر داواکارییەکی ناڕەوا و نابەجێی لەم شێوەیە، کە ناگونجێت بە سروشتی کۆمەڵگەی کوردی، زیاتر بارودۆخەکان بەرەو هەڵدێری دەبات و پردی پەیوەندییەکانی بەینی حکومەت و هاوڵاتی زیاتر دەڕوخێنێت و شیرازەی کۆمەڵایەتی زیاتر تێک دەدات، وە دەیان برینی نوێ بۆ جەستەی ئەم نیشتیمانە زیاد دەکات.
بۆیە لە بارودۆخێکی هەستیاری وەک ئێستا، کە زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و یەک دەنگی و ئارامی و ئاوەدانییە، دەبێت لەگەڵ پرسێکی ئاوادا زۆر هۆشیارانە مامەڵە بکرێت، بەپێچەوانەی ئاڕاستەی داب و نەریت و ئاینی کۆمەڵگەکەمان هیچ جۆرە بڕیاڕێکی پێچەوانە نەدرێت.
بۆیە دەڵێین وەزارەتی پەروەردە لە بەردەم بڕیاڕێکی مێژوویدایە.!
هیوادارین وێنەی پەروەردە و پێگەیاندن نە شێوێندرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ