وتەبێژی حكومەت: مووچە بێ لێبڕین دابەشدەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وتەبێژی حكومەت: مووچە بێ لێبڕین دابەشدەكرێت

كوردیو
 
وتەبێژی حكومەتی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"بەبێ لێبڕین و لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت".
 
د.جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە،" لە دوو رۆژی داهاتوودا بڕیارە بەغدا 200 ملیار دینار بۆ هەولێر بنێرێت، لە 25ی مانگەوە مووچە بە تەواوی دەدرێت و لە ماوەی هەفتەیەکدا دابەشکردن تەواو دەکرێت."
 
ئاماژەی بەوەشداوە،" ئەولەویەتی حکومەت دابینکردنی مووچەی تەواوە بۆ خەڵک هاوکات خزمەتگوزاری و ئاو کارەباش لە سەرەکیترین ئامانجەکانی حکومەتن".
 
ناوبراو بە رووداوی ڕاگەیاندووە،" دڵنیایی هەیە بەغدا ئەو 200 ملیار دینارە بنێرێت، لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا وا رێکخراوە مووچەی بە تەواوی پێ بدرێت".
 
جێگەی باسە، مانگی رابردوو بەغدا 200 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم كرد و پاش چەندین مانگ لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، حكومەتی هەرێم بە ڕێژەی 100% مووچەی فەرمانبەرانی دابەشكرد.

 

هه‌واڵی گرنگ