دەنگۆی فرۆشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەنگۆی فرۆشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

كوردیو
 
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕایدەگەیەنێت،"زانیاریمان پێ گەیتشووە لە دەڤەری ڕاپەڕین ڤاكسینی كۆرۆنا دەفرۆشرێت". 
 
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"بە گوێرەی سەرچاوەیەک کە تایبەت زانیاری بۆ تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ناردوە، لە دەڤەری راپەرین ڤاکسینی کۆرۆنا دەفرۆشرێ".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"لە حاڵی حازردا دەنگۆیەک لە ڕانیە لەم بارەوە بڵاوبوەتەوە، بەگوێرەی ئەو دەنگۆیانە ڤاکسینی کۆرۆنا فرۆشراوەتەوە چەند کەسێکی ئێرانی".
 
ناوبراو لە زاری سەرچاوەكەوە ڕایگەیاندووە،" ڕۆژی چوارشەمە، 18-8-2021  10 ئێرانی لە مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕین بەرامبەر بە 300دۆلار کوتراون،ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی دەڤەری راپەرین هەیانە ناوی نوسیوە بۆ ماوەیەکی زۆر بەڵام ناوی نەهاتوەتەوە".
 
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە،"ئێمە داوا لە تەندروستی ڕاپەڕین دەکەین بە زووترین کات لێکۆلینەوە لەم دەنگۆیانە بکات،هیوادارین هاوڵاتیانیش لە مافی خۆیان لە وەرگرتنی ڤاکسین خۆش نەبن و بە هیچ بیانویەک قایل نەبن بۆ دواخستنی وەرگرتنی ڤاکسین".
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ