سلێمانی.. لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 10 هه‌زار هاوبه‌شى كاره‌با زیادیكردوه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی.. لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 10 هه‌زار هاوبه‌شى كاره‌با زیادیكردوه‌

كوردیو
 
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،" له‌ ماوه‌ى 6 مانگ زیاتر لە  10 هه‌زار هاوبه‌شى كاره‌با زیادیكردوه‌".
 
ئەمڕۆ یەكشەممە 22-8-2021 بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە،"به‌پێى ئاماره‌كانى به‌شى كاروبارى وزه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى له‌ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌م ساڵدا زیاتر له‌ (10.000) هاوبه‌شى نوێ كاره‌باى وه‌رگرتوه‌".
 
بەپێی ئامارەكان، ساڵى 2020 ژماره‌ى هاوبــه‌ش 533.734 بووە، لە بەرواری 31-6-2021  ژماره‌ى هاوبه‌ش 544.191 بووە، واته‌ له‌ 6 مانگدا (10.457) هاوبه‌ش زیادیكردوه‌".
 
No photo description available.
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ