كۆپتەری تەكسی یەكەم نمایشی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆپتەری تەكسی یەكەم نمایشی كرد

 

 

 

كۆمپانیای (Volokopter) ی ئەڵمانی جۆرە كۆپتەرێكی بچووكی دروستكردوە كە لە جیاتی بەنزین بە كارەبا كاردەكات و لەداهاتوودا وەك تەكسی ئاسمانی بەكاردێت و هاوڵاتیان سودی لێ دەبینن، لەم رۆژانە كۆپتەرەكە بۆ یەكەمین جار لە پێشانگەی تایبەتی ئاسمانی (Oshkosh) لەهەرێمی وسیكۆنسی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی ویتمان هەڵساو بۆ ماوەی چوار دەققەو بە بەرزایی (50) مەترو بەخێرایی (29) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا نمایشێكی كردو بو بە رووداوێكی گرنگی گەشتی ئاسمانی، ئەوە یەكەمین جار بۆ ئەو جۆرە فڕۆكەیە بچێتە ئاسمان و وەك هەواڵێكی دڵخۆشكەر بڵاوبكرێتەوە، كۆمپانیاكە ئاشكرایكردووە كە لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بەرەو بەو داهێنانە تازەیە دەدات لەپێناو هاتوچۆی نێوان شارو گەڕەكەكان لەوڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهاندا، ئەوەشی ووت؛ كە پلانیان وایە وەك جۆرێك لە تەكسی ئاسمانی وەك هۆیەكی گواستنەوە بەكاربێ و بەخێراترین و سەلامەتترین شێواز خەڵك سوودی لێوەرگرێت.

كۆمپانیای (Oshkosh) بۆ دروستكردنی فڕۆكە لەساڵی (2011) دامەزراوەو خۆی تایبەت كردووە بەدروستكردنی فڕۆكەی كارەبایی ژینگە دۆستەو سەرەتا بۆ گواستنەوەی پارەی بانكەكان و فریاكەوتن بەكاردێت و تەنها دوو نەفەر هەڵدەگرێت، بەڵام وەك بڵاویان كردۆتەوە ماوەی داهاتوو كورسیەكانی دەكاتە چوار بۆ پێنج كورسی و وەك تەكسی ئاسمان بەكاردێت، ئیدارەی كۆمپانیاكە دەڵێت: فراوانبوونی شارەكان و چڕی دانیشتوان و پیسبوونی ژینگەو قوڕسی ژیان و قەرەباڵغی لە هۆیەكانی گواستنەوە وای لێكردین ئەو داهێنانە تازەیە بكەین.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ