بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە،"دوای ئەوەی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی فەرمانێکی دەستگیرکردنی تۆمەتبار (ر، ت، أ لەدایکبووی 1971)یان جێبەجێکرد لەشوێنی نیشتەجێبوونیدا کە داواکراو بوو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان، تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکەدا بەناوی (ئ، ع، ح لەدایکبووی 1980) سەرقاڵی کێشانی مادەی ھۆشبەر بون، بۆیە لەلایەن مەفرەزەکەی پۆلیسەوە ھەردو تۆمەتبارەکە دەستگیرکران".