پارێزگای هەولێر: هەر نانەواخانەیەك نرخی نان بەرزبكاتەوە سزا دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارێزگای هەولێر: هەر نانەواخانەیەك نرخی نان بەرزبكاتەوە سزا دەدرێت

كوردیو
 
پارێزگای هەولێر هۆشداری لە بەرزكردنەوەی نرخی نان دەدات و جێگری پارێزگاری هەولێریش رایدەگەیەنێت،"ئەوەی سەرپێچی بکات شوێنەکەی دادەخرێت".
 
هێمن قادر پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە،"لە رێگەی لیژنەکانی قایمقامیەت و چاودێریکردنی بازاڕەوە رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی نان دەکەن، لە 10 رۆژی داهاتوودا هەوڵ دەدەن چارەسەری بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و کێشەی نانەواخانە و فڕنەکان بکەن".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"لەگەڵ بازرگانەکان کار کراوە بۆئەوەی بڕێکی زۆر ئارد بهێننە نێو شاری هەولێر بۆئەوەی نرخەکەی وەکو جاران دابەزێنینەوە و کاریگەریی نەبێت لەسەر نرخی سەموون و نان لەسەر هاووڵاتییان".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"لەگەڵ ئەنجوومەنی نانەواخانەکان و فڕنەکان دانیشتووین و تاوتوێی ئەو بابەتە کراوە، لە 10 رۆژی داهاتوودا هەوڵ دەدەین چارەسەری ئەو بابەتە بکەین و نرخی ئارد دابەزێندرێت، هاوکات هەوڵ دەدەین پێداچوونەوە بە داواکارییەکانی ئەوان بکرێت لە کێشەی کارەبا و غاز و بابەتی پەیوەست بە شارەوانی و هەموو ئەو کێشانەیان بۆ چارەسەر بکرێت".
 
جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ روداو ڕاشیگەیاندووە،"ئەوەی سەرپێچی بکات شوێنەکەی دادەخرێت یانیش پێبژاردنی بۆ دەکرێت، ئەوان ئەو نانەواخانە و فڕنانە دەستنیشان دەکەن کە سەرپێچی دەکەن و پابەندی رێنوێنییەکان نابن و دەستبەجێ لە رێگەی قایمقامیەتەوە رێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بە داخستنی شوێنەکانیان یان بە پێبژاردنیان".

 

هه‌واڵی گرنگ