وەزیری پەروەردە: لە بەشی خوێندنی ئیسلامی هیچ قۆپییەك نەكراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری پەروەردە: لە بەشی خوێندنی ئیسلامی هیچ قۆپییەك نەكراوە

كوردیو
 
وەزیری پەروەردەی هەرێم چارەنوسی ئەو قوتابیانە ئاشكرا دەكات كە گزی (قۆپییە)یان كردووە و ڕاشیدەگەیەنێت،"لە بەشی خوێندنی ئیسلامیش هیچ کەسێک گزی نەکردووە ".
 
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیەندرا، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند،" لە خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكاندا 207  قوتابی ئامادەیی گزی " قۆپیە"یان کردووە زۆرینەیان لە بەشی وێژەیی بوون، لە بەشی خوێندنی ئیسلامیش هیچ کەسێک گزی نەکردووە".
 
لەبارەی چارەنووسی ئەو قوتابیانەشەوە كە گزیانکردووە ڕایگەیاند،"بە دەرنەچوو دادەنرێن و بۆیان نیە خولی دووەم تاقیکردنەوە بکەن".
 
 
No description available.

 

هه‌واڵی گرنگ