دەست بە دروستكردنی كارتی ڤاكسین دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەست بە دروستكردنی كارتی ڤاكسین دەكرێت

كوردیو

وابڕیارە سبەینێ دەست بكرێت بە دروستكردنی كارتی ڤاكسین بۆ ئەو كەسانەی هەردوو ژەمەكەی ڤاكسینیان لێ‌ دابێت و بەڕێوەبەری ئایتی وەزارەتی تەندروستیش روونكردنەوە لەبارەی رێكارەكانی دروستكردنی كارتەكەوە دەدات.

حەربی كەتۆ،بەڕێوەبەری پۆرتاڵی كورد ڤاكس و هاوكات بەڕێوەبەری ئایتی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە،"، ڕێنماییەك لە وەزارەتی تەندروستیەوە دەرچووە كە دەبێت پاسپۆرت و ڤیزە بۆ ئەو كەسانە دروست بكرێت كە ڤاكسینی دژ بە نەخۆشی كۆرۆنایان بەكارهێناوە،  لەسبەی چوارشەممەوە دەست دەكرێت بە دروستكردنی ئەو كارتانە، بۆ ئەو مەبەستەش حەوت بەڕێوەبەرایەتیی گشتی لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، ڕاسپێراون بۆ ئەوەی ئەو كارتە بۆ هاووڵاتییان دروست بكەن".

ئاماژەی بەوەشداوە،" تاكە مەرج بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە كە دەبێت هەردوو ژەمە ڤاكسینەكەی بەكارهێنابێت پاشان دەتوانێت داوای ئەو پاسپۆرتە بكات".

ئەوەشی خستووتەڕوو،"ئەو هاوڵاتیانەی هەردوو ژەمە ڤاكسینیان بەكارهێناوە دەبێت لەكاتی سەردانیكردنی ئەو بنكە تەندروستییەی پێشتر خۆی لێ كوتاوە ئەو كارتەی پێ بێت كە ئەوە پشت ڕاست دەكاتەوە كە خۆی كوتاوە، ئەگەر بێت و كەسێك ئەو كارتەی ون كردبێت یا خود هەرشتێك بەسەر ئەو كارتە بێت ئەوا بەهۆی بوونی ئەو سستمەی كە ناوەكەی تێدا تۆماركراوە دەتوانن دوبارە هەمان كارت بۆ هاوڵاتیان درووست بكەنەوە"".

ئەو بەڕێوەبەری وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە،" ئەو كارتە ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان دەكات، پێویست بە پشتگیریی ڕەسمی وەزارەتی تەندروستی ناكات بۆ ئەوانەی دەیانەوێ گەشت بكەن".

روونیشیكردووەتەوە،" ئەم ڤاكسین كارت-ە لە رووی ئه‌منییه‌وه‌ زۆر بەھێزە و ھیچ كەسێك ناتوانێت ھاكی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ھەموو داتاكانی ئەو كەسەی كە ژەمی یەكەم و دووەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە تۆماركراوە".

 

 

هه‌واڵی گرنگ