ئەمرۆ سێشەممە 24-8-2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"دوابه‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى، كه جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه و ئێمه زۆر به‌گرنگییه‌وه پێشوازییمان له‌و سه‌ردانه كردوه، كه به‌رێزیان فهرمانگهكانى كاره‌باى بهفهرمانگهیهكى گرنگى خزمه‌تگوزاریی هاوڵاتیان زانیوه، بۆیه سه‌ردانى كردوه، تا له نزیكه‌وه ئاگاداریی چۆنیه‌تى راییكردنى مامه‌ڵه هاوڵاتیان بێت،به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌ڕێزیان، (ماڵپهرڕێك) دوور له پرانسیپهكانى كارى رۆژنامه‌وانى و بۆ چه‌واشه‌كارى، هه‌واڵێكى هه‌ڵبه‌ستراوى بۆ سواڵى لایك و كۆمێنت و بهرزكردنى ریچى په‌یجه‌كه‌یان، بابه‌تى لابردنى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه هیچ بنه‌مایه‌كى نیه".
ئەوەشخراوەتەڕوو،"هه‌میشه ده‌رگاى فه‌رمانگه‌كانمان واڵابوه بۆ سه‌ردانى هه‌ر به‌رێزێك كه بیهوێٍت بزانێت فهرمانگهكانى كاره‌با چه‌ند سه‌رقاڵن به خزمه‌تى هاوڵاتیان، هاوكات پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكومه‌ت، كاربكه‌ن بۆ دانانى میكانێك بۆ دانانى سنورێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاست و بێ بنه‌ما كه ده‌بێته مایه پشێوى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى".