ئەوە ناسنامەی لەناوبەری داینۆسۆرەكانە!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەوە ناسنامەی لەناوبەری داینۆسۆرەكانە!

 

 

تازەترین و نوێترین لێكۆڵینەوە دەربارەی لەناوچوونی بەكۆمەڵ و لە ناكاوی داینۆسۆرەكان توانی ئەو تەنە ئەسمانییە دەستنیشان بكات كە بەر لە نزكیەی (66) ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ببووە هۆی لەناوبردنی داینۆسۆرەكان و (75%) ی جۆرەكانی دیكەی ژیان لەسەر هەسارەی زەویدا.

ئەم لێكۆڵینەوەیە لەلایەن پەیمانگەی (Southwest Research) لە كۆلۆرادۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە ئەنجامدراوەو تیمی لێكۆڵەرەوانیش دوای شیكردنەوەی پێكهاتەی پاشماوەی ئەو بەردە ئاسمانییەی كە ببووە هۆی دروستبوونی چاڵی نەیزەكی هەرە مەزنی (چیكسولوب) ی تیرە (180) كیلۆمەتر كە دەكەوێتە نێو نیمچە دوورگەی یوكاتانی مەكسیكی ئەمڕۆدا زانیان سەرچاوەی ئەو هەسارۆكەیەی ئەو كارەساتەی لەسەر زەویدا دروستكردبوو لە كوێ و سەرچاوەكەی چییە؟

دوای شیكردنەوەی نموونەكانی پاشماوەی ئەو هەسارۆكەیە، دەركەوت یەكێك بووە لە هەسارۆكە هەرە سادەو سەرەتایی و كۆن و تاریكەكان، ئەوانەی بەهۆی پێكهاتە كیمیاییەكانیان، بڕێكی زۆر كەمی رووناكی خۆر دەدەنەوەو كەوتبووە نێو ناوچەی ناسراو بە (پژبێنی هەسارۆكەكان) كە دەكەوێتە نێوان خولگەی هەردوو هەسارەكانی مەریخ و موشتەری.

(دێیڤید نیسفۆرنۆ) ی لێكۆڵەر لە پەیمانگەی (Southwest) كە سەركردایەتی لێكۆڵینەوەیەی كردووە رایگەیاند: من لە سەرەتاوە پێشبینی ئەوەم دەكرد كەوا نیوەی دووەمی ناوچەی (پژبێنی هەسارۆكەكان) تاریكترین و سەرەتاییترین تەنە ئاسمانییەكان لەخۆ دەگرێت، بەڵام هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەم نەدەكرد بەو خێراییە ئەو بۆچوونەم راست دەرچێت.

پسپۆڕانی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەڵێن: پێش ئەوەی ئەو هەسارۆكەیە بە نیمچە دورگەی یوكاتان بكەوێت، بە هۆی هێزی كێشكردنی هەسارەی موشتەرییەوە ئاڕاستەكرا بەرەو خۆرو ئینجا زەوی و ئەو هەسارۆكەیەش تیرەی نزیكەی (10) كیلۆمەتر بووە.

(ئەژی چەتۆ)

 

هه‌واڵی گرنگ