رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشكرای دهكات، ئهگهری زۆره بههۆی گۆڕانكاری كهشوههواوه له داهاتووهدا ههندێك شاری جیهان له نێوبچن و کۆچی بەکۆمەڵی خهڵكیش سنوورەکانی جیهان بگۆڕێت، هاوكات داوا دهكات بۆ رێگریکردن لهو کارەساتە وڵاتانی جیهان بەپەلە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی کاربۆن و گازی ژەهراوی واژۆ بکەن.
ئەلێکساندرا بیلاک، بەڕێوەبەری سەنتەری چاودێریی ئاوارەبوونی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگهیاندوه، "بەشی هەرە زۆری ئەوانەی لە ئەمساڵدا بەهۆی کارەساتەوە ئاوارەبوون 98%یان پەیوەندییان بە کەشوهەواوە هەیە" بۆیە پێشبینی دەکەین لە داهاتوودا کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا دۆخەکە بە جۆرێک خراپتر بکات کە ئاوارەبوون زۆر لەوە زیاتر بێت".
هاوكات نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات، بەهۆی گەرمیی زەوییەوە، کێشەیەکی دیکەی جیددی رووبدات، ئەویش توانەوەی سەهۆڵبەندان و بەستەڵەکی جەمسەرەکانە، رونیشیدهكاتهوه، نزیکەی 500 ملیار تۆن کاربۆن لەژێر ئەو بەستەڵەکانەدایه، كه ئهگهر بچێتە بەرگی هەوای زەوییەوە ئەوهش واتە پیسبوونی هەوای زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان و نەمانی ژمارەیەک شاری جیهان.
لای خۆشیهوه بێنجامین ستراوس، بەرپرسی ستافی زانستی رێکخراوی کلایمەت سێنتراڵ رایگهیاندووه، "هەندێك شار کە ئەمڕۆ هەن، سبەینێ دەبنە دوورگەی ئەفسانەیی و نامێنن".
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگریکردن لە کەوتنەوەی ئەو کارەساتە پێشبینیکراوانە، داوا دەکات وڵاتانی جیهان بەپەلە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی کاربۆن و گازی ژەهراوی واژۆ بکەن، چوونكه بەردەوامیی ژیان بەم جۆرە تاوەکو کۆتایی ئەم سەدەیە پلەی گەرمای گۆی زەوی بە جۆرێک بەرزدەکاتەوە کە نزیکەی 80%ی دارستانەکانی جیهان لەنێودەچن، سەهۆڵبەندانەکان دەتوێنەوە و ژیانی بەشێكی دانیشتوانی گۆی زەوی بەهۆی لافاو، ئاگرکەوتنەوە، وشکەساڵی و نەمانی ئاوی خواردنەوە و ئاسایشی خۆراکەوە دەکەوێتە مەترسییەوە و کۆچی بەکۆمەڵیش سنوورەکانی جیهان دەگۆڕێت.