فرمێسكی باڵندە وەك هی مرۆڤ وایە !!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فرمێسكی باڵندە وەك هی مرۆڤ وایە !!

 

 

لەخۆڕا نەوتراوە فرمێسكی تیمساحی» لەراستیدا زانستیانە دەركەوتووە كە وێكچونێكی زۆر لەنێوان گریانی تیمساح و مرۆڤدا هەیە، ئەوەش سەلـمێنراوە كە گریانی باڵندەو گیاندارە خشۆكەكانیش لە هی مرۆڤ دەچێت، لە توێژینەوەیەكی زانستی ڤێرتێرنەری Veterinary Science دەركەوتووە كە فرمێسكی مرۆڤ و ئەو جۆرە گیانلەبەرانە وەك یەك وایەو دەكرێت لە چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی چاوو تۆڕی بینیندا ئەزموون لەسەر ئەو گیانلەبەرانە بكرێت و چاوی نەخۆش یان كەم بینای پێ چاك بكرێتەوە.

پرۆفیسۆرێكی زانكۆی سەلڤادۆر لەبەرازیل ئاشكرایكردووە، كە تا ئیستا زۆر توێژینەوەی زانستی لەسەر فرمێسكی گیانلەبەران كراون، بەڵام یەكەمین جارە لەسەر هی خشۆكەكان و حەوت جۆر باڵندەی وەك هەڵۆو بەبەغاو كونەپەپو كراوە ئاوی فرمێسكەكانیان وەرگیراوەو ئەزموونی لەسەركراوە، ڕوون بۆتەوە هاوشێوەی فرمێسكی مرۆڤ مادەكانی ئەلیكترۆلیتی وەك سۆدیۆم و كلۆریدو یۆریاو پرۆتینیان تێدایەو هەمان ئەو سودەش بەچاو دەگەیەنێت كەبۆ مرۆڤی ئاساییدا هەیەتی.

ئەو زانایە بۆیە ئاشكرابووە كەئاوی فرمێسكی گیانلەبەرە خشۆكەكانیش وەك تیمساح و مارمێلكەی ئاوی هەمان ئەو مادەیان تێدایەو لەهی مرۆڤ و باڵندەوە نزیكن، زاناكان خەریكی ئەوەن لە ئایندەدا بۆ چاوی مرۆڤ سوود لەو باڵندەو ئاژەڵانە وەربگرن.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ