گۆگڵ پلەی قازانجێكی چاوەڕوان نەكراو لە گۆگڵ پلەی دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆگڵ پلەی قازانجێكی چاوەڕوان نەكراو لە گۆگڵ پلەی دەكات

 

 

 

دادگای ئۆكلاند لە كالیفۆرنیا لەڕێگەی چەند داتایەكەوە ئەوەی ئاشكرا كرد، كە كۆمپانیای گۆگڵ لە ساڵی (20219) دا هەر لە ڕێگەی ئەپلیكەیشنی گۆگڵ پلەیەوە توانیویەتی بڕی (11.2) ملیار دۆلار پەیدا بكات.

ئەپلیكەیشنی گۆگڵ پلەی كە تایبەتە بە دابەزاندنی بەرنامەو ئەپلیكەیشنەكانی تر بۆ سیستەمی ئەندرۆید لە ماوەی ڕابردوودا بەوە تاوانبار كراوە كە هەستاوە بە قۆرخكردنی بازارو بواری بۆ كۆمپانیاكانی دیكەی تەنكەلۆجیا نەهێشتۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە ڕاپۆرتێكیدا ئەوەی بڵاوكردۆتەوە، كە داواكاری گشتی ویلایەتی ئۆتاواو (36) ویلایەتی تری ئەمریكا سكاڵایان لەسەر گۆگڵ تۆمار كردووە بە تۆمەتی ئەوەی كۆمپانیاكە سوودێكی زۆر لەسەر فرۆشتنی ئەپلیكەیشنەكان دادەنێت و ئەمەش بەشێكە لە قۆرخكاری و زیان بە كۆمپانیاكانی تری بواری تەكنەلۆجیا دەگەیەنێت.

(و. موحەمەد لادێ - هە‌ولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ