چین ڕێگەیدا خێزانەكان منداڵی سێیەمیان هەبێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چین ڕێگەیدا خێزانەكان منداڵی سێیەمیان هەبێت

 

 

لە شاری پەكینی وڵاتی چین ڕێگە بە هاوسەران دەدرێت منداڵی سێیەمیان ببێت دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا یاسایەكی دەوڵەت كە ڕێگری دەكرد لە خستنەوەی منداڵی سێیەم بووە مەترسی لە بەردەم زیادكردنی دانیشتوانی وڵاتەكە، كە ئەمەش كاریگەری نەرێنی دروست كردووە لەڕووی نێودەوڵەتیەوە.

هەفتەی ڕابردوو لێژنەی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی یاسادانان، كۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و گۆڕانكاری لە یاسای ڕێكخستنی ژمارەی ئەندامانی خێزان؛ بۆ گۆڕینی ئەو یاسایەی كە شەش ساڵ لەمەوبەر لەوبارەیەوە دەركرابوو.

لە ساڵانی هەشاتاكانی سەدەی ڕابردوودا، وڵاتی چین هاوسەرانی ناچار دەكرد بە دانانی باج لەسەریان و هەڕەشەی لێ سەندنەوەی كارەكانیان كە زیاتر لە یەك منداڵیان نەبێت، هاوكات بە هەڕەشەی لەبەربردن و پەسەندكردنی منداڵی كوڕ زۆرجار دایك و باوكان ناچار دەكران منداڵە كچەكانیان بكوژن.

دوایی بۆ یەكەمجار لە ساڵی (2015) دا ئاسانكاری لە یاساكاندا كراو ڕێگە بە خستنەوەی منداڵی دووەم درا، چونكە بە دەركردنی ئەو بڕیارەی كە پێشتر لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە درابوو، دانیشتوانی وڵاتەكە ڕوو لە پیربوون بوو، بەمەش وڵاتەكە بووە وڵاتێكی هەژار لەڕووی دەستی كارو وڵاتێكی پیر لەجیاتی وڵاتێكی دەوڵەمەند.

ئێستایش وڵاتەكە بەدەست زۆرداگەڕان (زۆربوون) ی ژمارەی پیران و نەبوونی كەمداگەڕان (كەمبوون) ی دەستی كارەوە دەناڵێنێت، چونكە ژمارەی ئەو كەسانەی لە تەمەنێكدان توانستی كاركردنیان هەیە ڕوو لە كەمیە، هەر بۆیە وڵاتەكە پەنای بردۆتە بەر گۆڕینی یاساكانی ڕێكخستنەوەی ئەندامانی خێزان.

(و. موحەمەد لادێ - هە‌ولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ