من کوڕی دایکم و باوکیشمم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

من کوڕی دایکم و باوکیشمم

 
کەمپەینی ناوم ناوی دایکمە، دوو کێشەی هەن، یەکەمیان بەشێک لەو بەڕێزانەی پێی هەڵدەستن نەیانتوانیوە مرۆڤی چاکسازیی بن، بەڵکو زۆر جار وێنەیان واگیراوە لە تەنیشت پرسە ڕەواکانی مناڵ و ژنەوە خەریکی ئەجێندای دیکەن، لە ڕاستیشدا خۆشم باوەڕم وایە هەندێکیان هێندەی خەریکی گرێوگۆڵەی خۆیانن خەریکی کاری کۆمەڵگەیی نین، هێندەی بەدوای فەند و پارەوەن نە باوەڕیان بە ناوەڕۆکی پڕۆژەکانیان هەیە، نە سڵیش لەوە دەکەنەوە ئایالە ڕووی ئەخلاقیەوە ئەمکارانە ڕەوان یان نا؟
دووەم: نەیارەکانی پڕۆژەکەن کە نازانن ناوەڕۆکی پڕۆژەکە چی یە، تەنها لەچاوی ئەوانەوە تەماشای دەکەن کە پێی هەڵدەستن، بۆیە پەرچەکردار و جنێو و ڕەدفیعلیان زۆرە، لە هەڕدوو لاشەوە پۆپۆلیزم حوکمەکات.
بەشێک لە لایەنی یەکەم هێندە سواڵی فەند و سەپۆرتەر ودۆنەری کردوە، زۆرجار تێوەگلاوە لە شتی نا ئەخلاقیەوە، دەیان ڕاپۆرتی درۆ و ئاماری موزەیف و شتی بێمانای دروستکردوە ، بۆ دوو فلس، لەهیچیش سڵی نەکردوەوەتەوە، ئەڵبەتە بەشێکیان.
بەشێک لە لایەنی دوەمیش بۆ دەرخستنی خۆی وەک سوپەرستار و شەڕی ئیگۆی خۆی لە هیچ سڵ ناکاتەوە.
ئەگەر پڕۆژەکە بۆ ناونانی مناڵانی بەرهەمی دەستدرێژی بێت بەناوی دایکیانەوە، تەنانەت بۆ ناونانی مناڵی باوک نادیار بێت بەناوی دایکیەوە، بەڵام لە چوارچێوەیەکدا بێت مەشروعیەت نەدات بە هەڵوەشاندنەوەی خێزان، و شەرعیەت نەداتە وەچەخستنەوە لەدەرەوەی خێزانی باوی کۆمەڵگە، نەک بێ گرفتە بەڵکو ئەرکێکی ئەخلاقیشە بەتایبەت بۆ مناڵانی یەزیدیەکان.
لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ بزانین ئەم یاسایە پێویستی بە ڕەزامەندی پەڕلەمانی عێراقیە، بۆیە دەبێ ئەوانەی داکۆکی لێدەکەن، ئەخلاقیانە مامەڵە بکەن ئەم مەلەفە تێکەڵ بە ئەجێندای دیکە نەکەن، نەیانەوێ لە تەنیشت دۆسیەیەکی ڕەواوە خەیاڵپڵاوی و سواڵی فەند بکەن، چونکە هەر ختوکەدانێکی شعوری پەڕلەمانتارە شیعە و سونەکان پڕۆژە ڕەواکەش لەبار دەبات، بۆیە هیوادرم هێندە ئیلتیزامی ئەخلاقیان ببێ ئەوە نەکەن

 

هه‌واڵی گرنگ