ئایا چەند خوێ بەكاربێنین لە ڕۆژێكدا ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا چەند خوێ بەكاربێنین لە ڕۆژێكدا ؟؟

 

 

چاك وایە لەڕۆژێكدا لە كەوچكە مرەبا خۆرەیەك زیاتر خوێ نەچێتە هەناومان، چونكە دەكاتە پێنج گرام یان كەمتر، بەڵام ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان پێویستە نیوەی ئەو ڕێژەیە بكاربێنن، ڕۆژانە لە (2300) mg زیاتر نەبێت لە ماوەی بیست و چوار كاتژمێردا.

كێن ئەو نەخۆشانەی پێویستە خۆیان لە خوێ بپارێزن ؟ هەر كەسێك زەختی بەرزبێت، حەب بەكاربێنێت یان نا، زەختی كۆنترۆڵ كرابێت یان نا، هەروەها ئەو كەسانەی نەخۆشی گف بوونی گورچیلەكانیان هەیە، ئەوانەی سك ئاوسانی جگەرییان هەیە، یان لەئەنجامی پەككەوتنی دڵ سكیان ئاوسابێت.

كاریگەرییەكانی زۆر خوێ خواردن لەسەر تەندروستی مرۆڤ چین ؟؟

خوێ پاڵەپەستۆی خوێن بەرزدەكاتەوە، دەبێتە هۆی قاچ و سك ئاوسان لەو نەخۆشانەی كە تەندروست نین و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، هەروەها زۆر خوێ بەكارهێنان لەخواردندا لەدوو ڕێگاوە ڕێژەی جەڵتەی مێشك و دڵ زیاد دەكات، لەسەرێكەوە ڕێژەی پاڵەپەستۆی خوێن بەرز دەكاتەوە.

لەسەرێكی دیكەوە خودی زێدەڕەوی لەخوێدا هۆكارێكە بۆ تێكچوونی خوێنبەرەكان و زیادبوونی ڕێژەی تووش بوون بەجەڵتەی دڵ.

دەتوانیت هێلكەو خەیارو زەڵاتە بەبێ خوێ بخۆیت ؟؟

ئەگەر بتوانیت ئەوا تەندروستیت دەپارێزیت.

خۆزگە ئەو دەستەواژەیەمان بگۆڕیایە كە دەڵێت: من نمەكی ئێوەم كردوە، واتە خوێی ئێوەم خواردووە، دیارە مانای پەیوەندی و میوانداری دەگرێتەوە، چونكە خوێ لێرەدا بەمانای چێشت دێت، ئەگەر توانرا چێشت بە خوێی سفر، یان (جێگرەوەی خوێ) ئامادە بكرێت ئەوا ئەو دەستەواژەیەیش دەگۆڕێت.

 

(د. یوسف خەتێ‌ - پسپۆری هۆڕمۆنەكان) 

هه‌واڵی گرنگ