ئافرەتان ئاگاداری ئەم 7 نەخۆشییە بن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئافرەتان ئاگاداری ئەم 7 نەخۆشییە بن

 

 

ئافرەتان لە تەمەنیاندا، ڕووبەڕووی چەندین جۆر نەخۆشی دەبنەوە، بەشێك لە نەخۆشییەكانیان كە لە ویست و خواستی خۆیان بەدەرەو لەگەڵ هەستكردن بەم حەوت جۆر نەخۆشییە، پێویستیشە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، چونكە بە پشتگوێخستنی، زیانی زۆر زیاتری دەبێت.

(دكتۆرە سارا عومەر ڕەشان) خاوەنی بۆرد لە نەخۆشی ژنان و زایاندن، ئەو حەوت جۆرە نەخۆشییە بۆ ژنان ڕوون دەكاتەوە گەر لە جەستەتدا هەبوو دەبێت خانمان زوو چارەسەری بكەن:

1. میزكردنی زۆر: ئەمە ڕەنگە پەیوەستبێت بە بوونی كێشە لە گورچیلەت، هەندێك كاتیش بەهۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكانە، گەر ڕۆژانە لە (4 – 10) جار زیاتر میزت كرد كێشە هەیەو پێویستە پشكنین بكەیت.

2. لەدەستدانی كێش: لەدەستدانی كێش بە شێوەیەكی لەناكاوو خێرا مەترسیدارە، ڕەنگە بەهۆی شەكرە یاخود شێرپەنجەوە بێت، بۆیە پێویستە پشكنین بكەیت.

3. موو لە ناوچەی بێ موو: هاتنی موو لەو ناوچانەی كە لە بنەڕەتدا مووی لێ نایەت، نیشانەیە بۆ ناهاوسەنگی هۆرمۆن، بۆیە پێویستە پشكنینی هۆرمۆنەكان بكەیت.

4. خوێن پاش تەمەنی چۆڕبەست و لەسككەوتن (بێهیوایی): كاتێك دەچیتە تەمەنی لەسككەوتن و چۆڕبەستەوە (بێهیوایی)، گەر لە ناوچەی زێ خوێنت هەبوو، ڕەنگە هێما بێت بۆ ئازارپێگەیشتن یان شێرپەنجەو پێویستە پشكنین بكەیت.

5. گۆڕانی لەناكاوی قەبارەی مەمك: ئەمە یەكەم نیشانەی شێرپەنجەی مەمكە، بۆیە بەر لەوەی لوو دروستبكات پێویستە پشكنین بكەیت.

6. دەردراویی نائاسایی: ڕەنگە هەوكردن زێ و پزدان هەوی كردبێت؛ ئەوكات پێویستی بە سەردانی پزیشك دەبێت.

7. سووڕی مانگانەی بەخوڕ: ڕەنگە بەهۆی بۆماوەیی، یان خۆڕەتاندن (خۆماندووكردنی زۆر)، یان هەوكردنی منداڵدانەوە بێت و پێویستی بە پشكنین دەبێت.

دكتۆرە سارا عومەر لە كۆتاییدا ئامۆژگاری ئافرەتان دەكات كە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتانەدا بكەن و پشتگوێی نەخەن، كە هەستیان كرد بە هەر گۆڕانكارییەك، سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان.

 

هه‌واڵی گرنگ