توێژینەوەیەكی نوێ‌ لەبارەی كاریگەرییەكانی ڤاكسینی كۆڕۆنا ئاشكرا كرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توێژینەوەیەكی نوێ‌ لەبارەی كاریگەرییەكانی ڤاكسینی كۆڕۆنا ئاشكرا كرا

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە، ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا لێكەوتە درێژخایەتەكانی ڤایرۆسەكە كەمتر دەكەنەوە كە لەگەڵ هەندێك كەسدا بەردەوام دەبن بۆ ماوەی چەند مانگ لە پاش توشبوون.

بەگوێرەی هەواڵێكی تۆڕی BBC ی بەریتانی، توێژینەوەیەكی زانكۆی (كینگەر كۆلیدج)، لە لەندەن ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە سەرباری ئەوەی وەرگرانی ڤاكسین تووشی كۆرۆنا دەبن، بەڵام ئەگەری توشبوونیان بە لێكەوتەی درێژخایەن بەرێژەی (50%) كەمترە بەراورد بە خەڵكانی نەكوتراو.

توێژەرەكان ئەم داتایانەیان لە (1.2) ملیۆن كەس كۆكردۆتەوە كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە لە تەمموزی (2021) وەرگرتنی زانیاری بەرتوێژەكان لە بەریتانیا بۆ ئەم مەبەستە كۆتاییهاتووە.

لەلایەكی ترەوە هەندێك لە توێژینەوە زانستییەكانی ئەمریكا ئەوەیان یەكلایی كردەوە كە پێكوتەی ڤایزەر بەرێژەی (80%) توانای بەرەنگاربوونەوەی نەوە نوێكانی كۆرۆنایان هەیەو ئەو هەوكردنەی دیواری دڵیش كە باس دەكرێت (150) حاڵەت بووە لە ملیۆنێك كەس.

هه‌واڵی گرنگ