ئەم نەخۆشییە لەسەر ئاستی جیهان تەشەنە دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم نەخۆشییە لەسەر ئاستی جیهان تەشەنە دەكات

 

 

رێكخراوە تەندروستی جیهانی نیگەرانە لە تەشەنەكردنی حاڵەتەكانی نەخۆشی بیرچوونەوە (زەهایمەر) لەسەر ئاستی جیهان، جەختیش لەوە دەكاتەوە تەنیا چەند وڵاتێكی كەم پلانیان دانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییە.

تەندروستی جیهانی جەخت لەوە دەكاتەوە كە (55) ملیۆن كەس لە جیهان تووشی خەڵەفاوی بوونەتەوەو زیاتریش نەخۆشییەكە پەیوەستە بەزەهایمەرەوە، هاوكات پێشبینی ئەوەش دەكرێ‌ ئەم ژمارەیە تاكو ساڵی (2030) بۆ (78) ملیۆن بەرز بێتەوە، هەروەها تا ساڵی (2050) بۆ (139) ملیۆن كەس بەرز ببێتەوە.

نەخۆشی بیرچوونەوە لە ئەنجامی پاشەكشەی تواناكانی رۆژانەیە، زیاتریش ئەو كەسانە تووش دەبن كە تەمەنیان لە سەرووی شەست و پێنج ساڵیدایە.

لەگەڵ ئەوەی بە تەواوی چارەسەری زەهایمەر نییە، بەڵام توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە (40) لەسەدا بۆ دووركەوتنەوە لەو نەخۆشییە، وەرزشە بە شێوەیەكی رێكخراو، لەتەك دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوەی ئەلكهول، هاوكات بتوانرێ‌ بەشێوەیەكی ڕێك رێجیمێكی خواردن پەیڕەو بكرێ‌ و ئاگاداری كێشی گونجاویش بكرێ، هەروەها ئاگاداربوون لە پاڵەپەستۆی خوێن و ئاستی كۆلیسترۆل و شەكر لە خوێندا، خراپترین كاریش بۆ ئەمە دووركەوتنەوەیە لە خەڵك، چونكە تووشی دڵًەڕاوكی و گۆشەگیری كۆمەڵایەتی دەبێت.

لەمبارەیەوە (د.كاترین سیهبرا) لە بەشی تەندروستی ئەقڵ و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باسی لەوەكرد، كە زۆربەی ئەو پلانانەی دژی ئەم نەخۆشییە گیراوتەبەر بەرەو كۆتایی چووە، تەنانەت لەناو ئەوروپاش كارەكان بەمشێوەیە نییە بتوانرێ‌ بەرەنگاری ئەو نەخۆشییە ببنەوە، ئێستاش پێویستییەكی هەنووكەییە سیاسەتێك دابنرێ‌ بۆ نەهێشتنی ئەو نەخۆشییە.

لەلایەكی دیكەوە (60) لەسەدای نەخۆشەكانی بیرچوونەوە (زەهایمەر) لەو وڵاتانە زیاترە كە داهاتیان نزمە یان مامناوەندە، راپۆرتەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن تا ئێستا ئەو بڕە خەرجییەی دانراوە بۆ رووبەڕوونەوەی زەهایمەر نزیك بە (1300) ملیار دۆلارە، پێشبینیش دەكرێ‌ بەهۆی زۆربوونی رێژەكە خەرجییەكانی بگاتە (2800) ملیار دۆلار تا ساڵی (2030).

هه‌واڵی گرنگ