کێ ڤایرۆسە؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کێ ڤایرۆسە؟


ئێمەی ئیسلامیی ڤایرۆسین کە دەمانەوێت نەوەکانی داهاتووی نیشتیمان لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی و میهرەبانی و دڵسۆزی پەروەردە بکەین، یان ئەو بیرکردنەوانەی کە دەیانەوێت بە پێچەوانەوەی ئاراستەی ئادابی گشتی و ڕەوشتی کۆمەڵگەوە مامەڵە بکەن تا پەرتەوازەیی کۆمەڵایەتی دروست بکەن و بە کەیفی خۆیان لەو ئاوە لێڵەدا مەلە بکەن، هەر بۆیە دەیانەوێت بەناوی کەمپینی جۆراو جۆرەوە پایەکانی مۆڵگەی کوردی بڕوخێنن نازانم کێشەی ئێمە گۆڕینی ناوی باوکە بە دایك لەکاتێکدا هەردوکیان پێکەوە دەتوانن باخەوانێکی جوان بن بۆ مناڵەکانیان، باش دەزانین لە پشت هەموو پیاوێکی گەورەوە ژنێکی گەورە هەیە، وەفا بۆ دایک ئەوە نییە منداڵەکەی بە ناوییەوە بانگ بکرێت، بەڵکو ئەوەیە ئەو ڕێز و شکۆیەی بپارێزرێت و بگیرێت کەخوداو پێغەمبەری خودا (د.خ) بۆی داوا کردووە.
ئەوانەی پێیان وایە پەروەردەی ئاینی ڤایرۆسە بۆ ناچن سەرێک لە زیندانەکان بدەن و بزانن ئەوانەی لەسەر دزی و داوێن پیسی و بازرگانی تلیاك گیراون سەر بەکێن و پەروەردەی چ قوتابخانەیەکن، بۆ بۆتەنها جارێک هاوڕێیەتی ئەو کەسانە ناکەن کە پەروەردەیان پەروەردەیەکی ئاینییە، تا بزانن چەند هەست بەئەمانەت ئەکەن لە پاڵیاندا بەرامبەر بە خۆیان. دەپرسم ئەو کارانەی کە رێکخراوە خێرخوازییەکان دەییکەن بۆ هاوکاری نازداران و هەژاران، ئەمە ڤایرۆسە؟ یان ئەو کاریگەرییانەی کە ڕێکخراوەکانی قوتابیان و خوشکان و لاوان و سەنتەرەکانی وەرزش دروستیان کردووە لەسەر بونیاتنانی پەروەردەیەکی ڕەسەن بۆ لاوان، پێی دەوترێت ڤایرۆس ؟
ئەگەر ئەمانە ڤایرۆس بن چۆن خەڵکانێک کە دید و بیرکردنەوەشیان جیاوازە نەوەکانی خۆیانیان ڕادەست دەکەن؟ بۆ ئەوەی بەو پەروەردە ئیسلامییە بۆیان پەروەردە بکەن.
ڤایرۆس مرۆڤە تلیاک کێش و مافیا و گەندەڵ و دزەکانن یاخود ئیسلامییەکان کەدەیانەوێت خیانەت و بەدڕەوشتی و خاك فرۆشی و گەل فرۆشی کۆتایی پێ بێت هەڵگری ئەم جۆرە لە دید و بیرکردنەوانە وایکرد کە بە تامی نیشتمان پەروەری خیانەت لە نیشتیمان بکرێت بەناوی بەرفراوان کردنی ئازادییەوە سنور بۆ ئازادی دابنێن، هەر ئەم جۆرە بیرکردنەوانە وایان کردووە کەشکۆی خێزان بشکێنرێت جا نازانم ئەمانە ڤایرۆسن یان ئەوەی کە ئیسلامییەکان دە یکەن ؟
ڤایرۆس لە کۆمەڵگەدا ئەوەیە دەست بەریت بۆ ئادابی گشتی و ڕەوشت و ئاینی لە %٩٥ی کۆمەڵگەکەت، کە نەک لای ئێمە بەڵکوو لە هەموو کۆمەڵگەکانی دنیا ئادابی گشتی و ئاینی گەل هێڵی سورە و مافی کەس نییە دەستی بۆ بەرێت، چونکە ئەوانە بەشێکن لە ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵگە و ناتوانرێلە لە یەکتری جیا بکرێنەوە. سەیرە بەلامەوە کەسانێك جورئەت بەخۆیان بدەن و پێچەوانەی شەپۆل بیانەوێت مەلەبکەن و قسەلەسەر هێڵی سوری ئاین و ئادابی گشتی بکەن ئەوە ڕاکردنەبەشوێن سەرابدا ئەم نیشتمانە لەسایەی حوکمڕانییە کەیەوە دەیان برینی قوڵ لەجەستەییدایە ئێوەش لەژێر ناوی جۆراوجۆردا برینی تری بۆ زیاد مەکەن چونکە گەل بێزارە لەحوکمڕانی شکستخواردووی حوکمڕانەکان و لەبیری نامۆی بەناو ڕۆشنبیرە کانیش گەر زامەکانتان پێ چارەسەر ناکرێت زامی نوێ دروست مەکەن ئەگەرگوڵ نین دڕکیش مەبن

 

هه‌واڵی گرنگ