دەمانچەیەكی مێژوویی بەنرخێكی خەیاڵی فرۆشرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەمانچەیەكی مێژوویی بەنرخێكی خەیاڵی فرۆشرا

 

 

لەخانەی (بۆنهامز) بۆ زیادكردنی ئاشكرا لە لۆس ئەنجیلۆس دەمانچەیەك لە جۆری (كۆڵت 44) بە زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

ئەم دەمانچەیە لە ساڵی (1881) سەدەی (19) تاوانبارێكی بەناوبانگی ئەمریكی بەناوی (بیلی زە كید) پێ كوژراوە.

(بیلی زە كید) تاوانبارێكی ناوداری ئەمریكا بوو كەسێكی یاخی لە یاسا بووە لە تەمەنی (21) ساڵیدا (21) كەسی كوشتبوو، تاونبار دەستگیركردنی ئەستەم بووە، تاكو (14) ی تەموزی ساڵی (1881) بەدەستی ئەفسەرێك بەناوی (بات گرێت) دەكوژرێت.

لەوساتەوە ئەو دەمانچە پارێزاوەو ناوی چۆتە مێژوو، ماوە ماوە لە زیاد كردنی ئاشكرا بۆی دەكرێت، لەدوایین جاریش لە لۆس ئەنجیلۆس، لەم رۆژانەدا لە زیاد كردنێكی ئاشكرادا بە بڕی (6.3) ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ئەو كەسەی دەمانچەكەی كڕیوە ناسنامەی ئاشكرا نەكراوە، لەرێگەی تەلەفۆن بەشداری زیادكردنەكەی كردوە.

 

هه‌واڵی گرنگ