زانایەكی ئەمریكی: 2 هەفتە پێش راگەیاندنی كۆرۆنا زانیومە پەتاكە بڵاوبووەتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانایەكی ئەمریكی: 2 هەفتە پێش راگەیاندنی كۆرۆنا زانیومە پەتاكە بڵاوبووەتەوە

زانایەكی ئەمریكی دەڵێت، 2 هەفتە پێش ئەوەی رابگەیەندرێت كە پەتایەكی نوێ بڵاوبووەتەوە زانیویەتی و لەگەڵ هاوڕێكانیدا سەرقاڵی بەدواداچوون بوون، پێشی وایە كە دەتوانرێت رێگە لە بڵاوكردنەوەی بگیردرێت.


ئیان لیبكین، مامۆستای زانكۆی كۆڵۆمبیا لە ئەمریكا وتویەتی، بۆ یەكەمجار لە 15ی 12ی 2019 زانیاری ئەوەی پێگەیشتووە كە پەتایەكی نوێ بڵاوبووەتەوە، ئەوەش دوو هەفتە پێش هۆشداریەكەی حكومەتی چینە سەبارەت بە پەتاكە.


رونیشیكردووەتەوە، كاتێك بڵاوبوونەوەی پەتایەكی نوێ لە ووهان راگەیەندراوە ئەوان لە ناوەندی كۆنترۆڵ كردنی نەخۆشیەكان سەرقاڵی بەدواداچوون بوون بۆ ئەو پەتایە، دەتوانرا رێگە لە روودانی كارەسات بگیردرێت ئەگەر رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەشێوەیەكی دروست هۆشداری بدایە.


بەپێی زانیارییەكانی حكومەتی چین كە بڵاوی كردوونەتەوە، كاتێك لە كۆتایی ساڵی 2019 رایگەیاندووە كە پەتایەكی نوێ بڵاوبووەتەوە تەنها 5 توشبوو هەبووە، ئەوەش پێچەوانەی قسەكانی ئەو زانا ئەمریكیەیە.

هه‌واڵی گرنگ