قورگ ئێشەو دەرمان، چەند ڕێنماییەك
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قورگ ئێشەو دەرمان، چەند ڕێنماییەك

 

 

دەرمان لێرە مەبەستمان دەرزی، حەب یان شڕوبی دژە زیندەگیەكانە (antibiotic) كە لەناوخۆ پێی دەڵێن دەرزی، حەب یان شڕوبی ئیلتیهاب.

زۆر وتومانەو دووبارەی دەكەینەوە كە پێویستە بزانین ...

هەموو قورگ ئێشەیەك هەوكردنی لەوزەكان نیە، هەموو هەوكردنێكیش پێویستی بە دەرمان نیە.

كە پزیشك پێی گوتی بۆ خۆت یان منداڵەكەت پێویست بە دەرمان ناكات و بۆی نە نوسی، توڕە مەبەو یەكسەر بچی لە دەرمانخانەیەك بیكڕیت، ئەو باشتر دەزانێ چ زیانێكی هەیە ئەگەر پێویست نەبێ، بۆیە نانوسێ.

كاتێك خۆت یان منداڵەكەت پێویستیتان بە دەرمان نەبوو، بەڵام خواردتان و دوای دوو سێ ڕۆژ چاك بوون، وا مەزانە هی دەرمانەكەیە، بەڵكو سروشتی هەوكردنەكە وا بووە خۆی بە پێی كات چاك بووە.

كە حەبێكت وەرگرت و بە یەك دوو دانە باشتر نەبووی مەڵێ حەبەكان هیچ نەبوون بڕۆیت جۆرێكی تر بكڕیت، ئەمە وادەكات بەكتریایەكە زیاتر شارەزای دژەخۆی ببێ، لە داهاتوو بەرگریەكی باش دروست دەكاتەوەو وادەكات سودی لێ نەبینیت، (ئەمە بۆ دەرزی و شڕوبیش هەمان شتە).

كە دوو سێ دانەت لێ خواردو دوای دوو ڕۆژ هەستت كرد باشتر بووی مەڵێ چیتر حەبەكان ناخۆم، بەڵكو تا ئەو كاتەی بۆت دیاریكراوە دەبێت بیخۆیت.

خۆ ئەگەر بەو یەك دوو دانەیە چارەسەر ببا، ئەو هەموو حەبە لەناو شیتەكان دروست نەدەكران، (ئەمە بۆ دەرزی و شڕوبیش هەمان شتە).

منداڵەكەت لە یەكەم سەعاتی قورگ ئێشانەكەی مەبە دەرمانخانەو سێ چوار جۆرە شڕوبی بۆ بكڕیت كە پێویستی پێ نیە، بەڵكو چاوەڕێكەو لێگەڕێ لەشی خۆی شەڕ بكات لەگەڵ میكڕۆبەكان و بتوانێت بەرگری دروست بكات.

بەبێ ڕاوێژی پزیشك؛ بەهیچ شێوەیەك دەرمانی ئەنتیبایۆتیك بۆ پەسیوێك یان قورگ ئێشەیەك مەدە منداڵەكەت كە تەمەنی لە ساڵێك كەمترە.

(د. كاژین بەهجەت – پزیشكی شارەزای گشتی)

هه‌واڵی گرنگ