چۆن تیشكی خۆر وەك ئازارشكێن كار دەكات؟ زانیاری گرنگ بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن تیشكی خۆر وەك ئازارشكێن كار دەكات؟ زانیاری گرنگ بزانە

 

١- وەك سەرچاوەیەك بۆ ڤیتامین دی (D)كاردەكات : چوونە بەرخۆر یارمەتی دروستبوونی ڤیتامین دی دەدات لە پێستدا، بەپێی توێژینەوەیەك لەساڵی ٢٠٠٨دا بینراوە ئەو كەسانەی بۆ ماوەی ٣٠ خولەك چونەتە بەر ھەتاو، بەجلوبەرگی مەلەوە، بەم ڕێژەیە ڤیتامین دی لە جەستەیاندا دروست بووە :
-- سپی پێست و قەوقازییەكان بە ڕێژەی(٥٠٠٠٠) وەحدە .
--- گەنم ڕەنگەكان بە ڕێژەی (٢٠٠٠٠ - ٣٠٠٠٠) وەحدە .
--- ئەسمەر و ڕەش پێستەكان (٨٠٠٠ - ١٠٠٠٠)وەحدە .
ئەوە ڕوونە كە ڤیتامین دی ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە تەندروستی جومگەو ئێسك و دابەزینی ڕێژەكەی ھەستیاری بۆ ئازار زیاد دەكات.
٢- ڕێژەی ھۆرمۆنی (سیرۆتۆنین)لە لەشدا زیاد دەكات،كەئەم ھۆڕمۆنە مرۆڤ دڵخۆش دەكات و ھێوریدەكاتەوە، و تەركیز زیاد دەكات. نەمانی سترێس و گوشاری دەروونی یارمەتی كەمكردنەوەی ئازار دەدات و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سیرۆتۆنین لە لەشدا ڕێگری دەكات لە سیگناڵەكانی ئازار كە ناھێڵێت بگاتە مێشك و بەم میكانیزمە ئازاری جەستە كەمدەبێتەوە . لە لایەكی ترەوە كەمی چوونە بەرخۆر دەبێتە ھۆی دابەزینی ئەم ھۆرمۆنە، كەئەمەش ھەندێك جار جۆرێك لە خەمۆكی دروستدەكات كە پاترینێكی وەرزی ھەیە كە بە (SAD) ناودەبرێت، كەخەمۆكێكە لەگەڵ گۆڕینی وەرزدا ڕووئەدات، ھەر بۆیە چارەسەر بۆ ئەم جۆرە نەخۆشییە بە چوونە بەر تیشكی خۆر دەبێت(photo therapy)، كە وەك بۆكسێك وایە تیشك بەرھەمدێنێت.
٣- ھەندێك توێژینەوە دەریدەخەن كە ئەو گەرمییەی تیشكی خۆر دەیبەخشێت، دەتوانرێت وەك چارەسەر بۆ ھەندێك لەنەخۆشییەكانی جومگەو ئیسك بەكاربێت وەكو؛ ڕۆماتیزم، ھەوكردنی غودەی دەرەقی(thyroiditis)، ھەوكردنی ڕیخۆڵەكان(inflammatory bowel diseases)..ھتد.
٤- باشتركردنی خەوتن: چوونە بەر تیشكی خۆر كاریگەری ھەیە لەسەر دروستبوونی میلاتۆنین لە مێشكدا، میلاتۆنین ئەو ھۆڕمۆنەیە كە مێشك ئاگاداردەكاتەوە لە كاتی خەوتن.
كاتێك تاریكی دادێت، مێشك دەستدەكات بە ڕژانی مادەی میلاتۆنین بەشێوەیەك لە ماوەی دوو كاتژمێردا مرۆڤ ئامادە دەبێت بۆ خەوتن.
ھەر بۆیە لەوەرزی ھاویندا، مرۆڤ زۆرتر ھەست بەخەبەربوون دەكات، دكتۆر بلیجارد كە پسپۆڕە لەو بوارەدا، دەڵێت : " بەھۆی ئەو تەكنەلۆژیایەی ئەم سەردەمە، مرۆڤ بەركەوتەی زۆرترە بۆ تیشكی دروستكرەو سناعی وەك؛ تیشكی مۆبایل، تیشكی تیڤی، تیشكی كۆمپیوتەر..ھتد لەبری تیشكی خۆر، لەئەنجامدا خەوزڕاندن و كەمخەویی ڕوو لەزیادبوونە كەئەمەش كاریگەری ھەیە لەسەر زیادبوونی ھەستكردن بە ئازار ، خەوزڕان و كەمخەویی پەیوەندیەكی ڕاستەوانەیان ھەیە لەگەڵ ئازاردا، بەزیادبونیان ئازار زیاد دەكات.
بینینی خۆر ڕۆژانە لە كاتێكی دیاریكراودا یارمەتی ڕێكخستنی كاتژمێری بایۆلۆژی لەش دەدات، كە بەخەبەر بوون و خەو ڕێكدەخات. تاریكی و ڕووناكی كاریگەرییەكی زۆری ھەیە لەسەر دەردانی ھۆڕمۆنەكان و ڕێنیشاندەرمانن بۆ كردنی چالاكیە جۆراوجۆرەكان، كاتژمێری بایۆلۆژی جەستە لەگەڵ ھاتنی تاریكی پێماندەڵێ كاتی خەوەو و لەگەڵ ھاتنی ڕووناكی بەخەبەرمان دێنێت، تێكچوونی ئەم كاتژمێرە بایۆلۆژییەی ناو جەستەی مرۆڤ، تێكچوونی خەو و چالاكییەكانی ڕۆژانەی مرۆڤی لێ دروست دەبێت.
بەبینینی خۆر بەیانیان، ماددەی میلاتۆنین كەمتر دروست دەبێت لە لەشدا و مرۆڤ چالاكتر دەبێت لە ڕۆژدا، لەبەرامبەردا توێژینەوەكان سەلماندویانە كە خۆری بەیانیان واتلێدەكات كە شەوان باشتر خەوت لێبكەوێت وە میلاتۆنین بەڕێژەیەكی زیاتر بڕێژرێت كە یارمەتی زوو خەوتن دەدات.

 


د. ھەڤین كەمال
پسپۆڕی بێھۆشكاری و ئازارشكاندن

هه‌واڵی گرنگ