ئەو گۆڕانكاریانەی لە خواردنی هەنجیر بەسەر جەستەدا دێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو گۆڕانكاریانەی لە خواردنی هەنجیر بەسەر جەستەدا دێت

 

 

هەنجیر جگە لەوەی كە تامێكی شیرین و خۆشی هەیە، چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەكی باشی بەدەستهێنانی كالیسیۆم، ڤیتامین A، C، K، مەگنسیۆم، زینك و ئاسنە، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، سودی تەندروستی هەیەو هاوكات كاریگەری لاوەكیشی هەیە.

1. دەبێتە هۆی بە هێزبوونی ئێسك، بەهۆی ئەوەی رێژەیەكی بەرز لە كالیسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە.

2. بەهۆی بەرزی رێژەی ریشاڵ تێیدا یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی جەستە دەدات، یارمەتی كرداری هەرس دەدات و چاڵاكی ریخۆڵەكان زیاد دەكات، چارەسەری قەبزی دەكات.

3. جەستە لە نەخۆشی درێژخایەنی شێرپەنجە دەپارێزێت، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك، قۆڵۆن و پرۆستات.

4. بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە، یارمەتی هاوسەنگكردنەوەی دەدات، لێدانی دڵ بەهێز دەكات.

5. بەهۆی ئەو ڤیتامین و كانزایانەی تێیدایە، سیستەمی بەرگری جەستە بەرامبەر نەخۆشییە ڤایرۆسی و بەكتریاكان بەهێزدەكات.

6. كۆنترۆڵی شەكر خوێن دەكات و ئینسۆلین بەهێز دەكات.

7. پێست بە جوانی دەهێڵێتەوەو یارمەتی لابردنی زیپكەی ڕووخسار دەدات.

8. چارەسەرە بۆ لاوازی سێكسی لە ژنان و پیاوانیش.

9. گورچیلەكان چاڵاك دەكات و بەردو لم لەنێو گورچیلە لادەبات، بە میز هێنەرێكی باش دادەنرێت.

10.چارەسەری نەخۆشییەكانی سینگ و كۆكەو گرژبوونی بۆریچكەكانی هەواو هەوركردن دەكات.

هه‌واڵی گرنگ